بەکارهێنانی زانیاریەکانی تاکەکەسی
فینێنتری خزمه‌تێکی دیژیتاڵی به ڕێگای ئینتهرنهتهوهیه که ئاسانکاری پێشکه‌ش ده‌کات بۆ هاتنی ناو فینله‌ندا و بۆ ئه‌نجامدانی پشکنینی تێستی ڤایر‌وسی کۆرۆنا له کاتی په‌تادا.
خزمه‌تی فینێنتری به یارمه‌تیی پرسیننامهیهک هه‌ندێک پێشنیاز بۆ به‌کارهێنه‌ر ده‌کات بۆ که چۆن په‌یوه‌ندی به کار-به‌ده‌ستانه‌وه بکات و که ئایا له بارودۆخی ئه‌و بهکارهێنهرهدا پشکنینی ڤایر‌وسی کۆرۆنا پێویسته یان نا.
خزمهتکی فینێنتری بۆ ئه‌وه‌یه که که‌سه‌کانی که بۆ ناو فینله‌ندا دێن ده‌توانن له نه‌خۆشخانه‌کان بۆ خۆیان کاتێکی پشکنینی ڤایر‌وسی کۆرۆنا بگرن – یان له بازگه‌کانی سنۆر بۆ خۆیان داواکاریه‌ک بنێرن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رێمی خۆیان و ئه‌و کاته پێویست نیه که له بنکه‌ی پشکنینی بازگه‌ی سنۆر چاوه‌ڕوانی بکه‌ن.
له خزمه‌تی فینێنتریدا زانیاریه‌کانی تاکه‌که‌سی به دوو مه‌به‌ست به‌کار ده‌هێنرێن:
۱. چاره‌کرنی نه‌خۆشی (تۆماری نه‌خۆشی)
پشتکنینهوه جۆرێک له چاره‌سه‌رکرنی نه‌خۆشیه، و بۆ ئه‌نجامدانی پشکنینه‌وه (بۆ نموونه کاتگرتن) زانیاریه‌کانی نه‌خۆشی به‌کار ده‌هێنرێن. ئه‌و زانیاریانه سه‌ربه تۆماری نه‌خۆشیی ده‌زگای تهندورستین که نه‌خۆشیه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمار ئه‌و بنکه‌ی تهندورستییه که پشکنینه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه ده‌کرێت. به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماره‌که هه‌میشه ئه‌و بنکه نیه که له کاتی هاتنه‌وه‌ی بۆ ناو وڵات‌دا پشکنینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
۲. پێداچوونه‌وه‌ی تووشبوونه‌وه (تۆماری یه‌کجاری)
پێداچوونه‌وه‌ی تووشبوونه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای په‌تا ئه‌نجام ده‌درێت که به‌پێی برگه‌ی ۳۹ی ئه‌و یاسایه ده‌کرێت زانیاری سه‌باره‌ت به تووشبوووهکانی په‌تا کۆ بکرێته‌وه. کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه له‌لایه‌ن ئه‌و نه‌خوشخانه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت که به‌رپرسیاره له پێداچوونه‌وه‌ی تووشبوونه‌وه.
به‌رپرسیاری تۆماره‌که ئه‌و نهخۆشخانیهیه که ئه‌و بازگه‌ی هاتنه‌وه‌ی ناو وڵات لێیه یان ئه‌و هه‌رێمه که که‌سێکی تو-ئوشبووی په‌تا بۆ ماوه‌یه‌ک له‌و ناوچه‌یه ماوه.
زانیاریه‌کانی تۆماری یه‌کجار به دوای که‌سێکی تووشبووی که له ناوچه‌یه‌که‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه ده‌چێت به ئۆتۆماتیکی ئه‌و زانیاریانه‌ش له نه‌خوشخانه‌یه‌ک بۆ نهخوشخانیهکی دیکه ده‌ڕۆن.
ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ش زانیاریه‌کانی پێویست پێشکه‌ش ده‌که‌ن به شاره‌وانیه‌کان بۆ ئاگادارکرنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌ترسیی تووشبوونه‌وه له‌سه‌ریان هه‌یه.
هوس له فینێنتریدا خزم به‌کارهێنه‌ری زانیاریه‌کانی تاکه‌که‌سیه بێجگه له‌و زانیاریانه که له تۆماره‌کانی هوسدا هه‌ن.
زانیاریه‌کانی سه‌باره‌ت چۆنیه‌تیی به‌کارهێنانی زانیاریه‌کانی تاکه‌که‌سی له تۆماری نه‌خۆشیدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کان هه‌ن. ئه‌گه‌ر بته‌وێت بزانیت زانیاریه‌کان چۆن به‌کار دێن، په‌یوه‌ندی بکه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی پشکنینهوهکهت.
- Etelä-Karjala نەخۆشخانەکانی
- Etelä-Pohjanmaa نەخۆشخانەکانی
- Etelä-Savo نەخۆشخانەکانی
- Helsinki و Uusimaa نەخۆشخانەکانی
- Itä-Savo نەخۆشخانەکانی
- Kainuu نەخۆشخانەکانی
- Kanta-Häme نەخۆشخانەکانی
- Keski-Pohjanmaa نەخۆشخانەکانی
- Keski-Suomi نەخۆشخانەکانی
- Kymenlaakso نەخۆشخانەکانی (pdf)
- Lappi نەخۆشخانەکانی
- Länsi-Pohja نەخۆشخانەکانی
- Pirkanmaa نەخۆشخانەکانی
- Pohjois-Karjala نەخۆشخانەکانی
- Pohjois-Pohjanmaa نەخۆشخانەکانی
- Päijät-Häme نەخۆشخانەکانی
- Satakunta نەخۆشخانەکانی
- Vaasa نەخۆشخانەکانی
- Varsinais-Suomi نەخۆشخانەکانی
- Ahvenanmaa