
ئارمانجی خزمه‌تی فینێنتری ئاسانکاریی بۆ گهسیشتنی بۆ فینله‌ندایه له ماوه‌ی په‌تای کۆرۆنادا. له خزمهتهکهدا زانیاری و ڕێنمایی پێشکه‌ش ده‌کرێن سه‌بارته به تێستی کۆرۆنا و که‌ره‌نتینی خۆبه‌خشانه.
به‌کارهێنانی خزمه‌ته‌که زۆر باشه چونکه خزمه‌ته‌که هاتنه‌وه‌ی بۆ ناو وڵات ئاسانتر ده‌کات و به خێرایی ده‌توانیت بۆ تێستی کۆرۆنا بچیت له فینله‌ندا. ئه‌نجامه‌کانی نێگاتیڤی تێسته‌که کاتی که‌ره‌نتینی خۆبه‌خشانه کورت‌تر ده‌کات.
له خزمه‌تی فینێنتریدا ده‌توانیت بۆ نمونه:
- کاتێک بۆ تێستی کۆرۆنا بگریت له فینله‌ندا
- به‌په‌یام ڕێنمایی هاتنی بۆ تێسته‌که پێت ده‌درێت
- ئه‌نجامی تێستی کۆرۆنات به په‌یامی بۆت دێت.
بۆ ئاگاداری، تێستی که به ڕێگای خزمه‌تی فینێنتریهوه ده‌گریت هیچ به‌ڵگه‌یێکی سه‌باره‌ت به تێسته‌که به کاخه‌ز پێت نادات.
زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر خزمه‌ته‌که:
له خزمه‌تی فینێنتریدا چه‌ندین جۆری گه‌شیار ڕاچاو کراون، وه‌کوو
- هاوڵاتیه‌کانی فینله‌ندا و که‌سانی که لێره ده‌ژین که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دێنه‌وه
- که‌سانی که به‌هۆی کار یان خوێندن بۆ فینله‌ندا دێن
- گه‌شتیاره‌کانی کاتبه‌سه‌ربردن
هه‌روه‌ها خزمه‌ته‌که ڕێکاره‌کانی جیاواز له‌به‌ر ده‌گرێت به‌پێی وڵاته‌کانی که گه‌شتیاره‌کان لێی دێن و درێژایی گه‌شته‌کانیان.
خزمه‌ته‌که بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه نیه که له وڵاتێکی دیکه‌وه دێن و یه‌کسه‌ر له فڕگه‌ی هێلسینکی-ڤانتاوه بۆ وڵاتێکی دیکه گه‌شت ده‌که‌ن.
خزمه‌تی فینێنتری به چه‌ندین زمانێک بڵاو ده‌کرێته‌وه.
له خزمه‌تی فینێنتریدا چه‌ندین پرسیاری سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی و هه‌روه‌ها زانیاریه‌کانی بنچینه‌یی گه‌شته‌که ده‌کرێت، وه‌کوو:
- وڵاتی لێی دێیت
- درێژایی گه‌شته‌که
- مه‌به‌ستی گه‌شته‌که
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت.
گه‌شتیار به ڕێگای خزمه‌ته‌که زانیریی سه‌باره‌ت به ڕێنمایه‌کانی پێویست بۆ هاتنی فینله‌ندا وه‌رده‌گرێت. زانیاریه‌کان به‌پێی سێ پله‌ی مه‌ترسین. ئه‌گه‌ر مه‌ترسیه‌که که‌م بێت، پێویستی به تێستی کۆرۆنا و که‌ره‌نتینی خۆبه‌خشانه نیه.
خزمه‌ته‌که هه‌روه‌ها داوای ژماره‌ی ته‌له‌فۆن، شاره‌که‌ی که له فینله‌ندا لێی ده‌مێنیت و شێوه‌ی نیشته‌جێبوونت ده‌کات. ئه‌و زانیاریانه پێویستن بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی تێستی کۆرۆنا (به په‌یام) و بۆ ڕێنمایه‌کانی که‌ره‌نتین ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی تێسته‌که پۆزیتیڤ بێت.
سه‌باره‌ت به پاراستنی زانیاریه‌کان زیاتر لێرە بخوێنه‌وه.
لێره‌وه بۆ خزمه‌تی فینێنتری بڕۆ.