٤ پرسیار و وڵام
فینێنتری خزمه‌تێکی دیجیتاڵه که ئاسانکاری پێس-که‌ش ده‌کات بۆ گه‌شتکردنی بۆ فینله‌ندا و بۆ چوونه‌وه بۆ تێستی ڤایر‌وسی که پێویسته بۆ هاتنه‌وه‌ی ناو وڵات.
به خزمه‌تی فینێنتری گه‌شتکه‌ر ده‌توانێت
- به‌رله گه‌شتکردن یان له کاتی گه‌شتکردنی بۆ فینله‌ندادا ڕێنماییه‌کانی پێویست وه‌ربگرێت
- ڕێنمایه‌کانی تاکه‌که‌سی وه‌ربگرێت و ئه‌گه‌ر پێویست بێت کاتێکیش بۆ تێستی ڤایر‌وسی کۆرۆنا
- ده‌توانیت کاتێک بگریت بۆ تێستی ڤایر‌وسی کۆرۆنا به خۆرایی
- ڕێنمایی گه‌یشتن به شوێنی تێستکردن پێت ده‌درێت
- ئه‌نجامی تێستی ڤایر‌وسی کۆرۆنا وه‌رده‌گریت.
گه‌شتکه‌ر ده‌توانێت له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌که‌ی خۆی سه‌ره‌نجامه‌کانی فینێنتری پیشان بدات و ئه‌وها کاروباره‌کانی له‌سه‌ر سنۆری فینله‌ندا ئاسانتر ده‌بێت.
خزمه‌ته‌که به‌پێی ڕێنمایه حکومیه‌کانی فینله‌نداوه نوێ ده‌کرێته‌وه و ئه‌وها نوێترین ڕێنمایه‌کان به ده‌ست ده‌که‌ون. خزمه‌ته‌که له‌سه‌ر ئینته‌رنه‌ت کار ده‌کات و به‌کارهێنانی دڵخۆزانه و به‌بێ پاره‌یه.
ڕێنمایی جۆراوجۆر هه‌ن به‌پێی پله‌ی زیادی کۆرۆنا له هه‌ر وڵاتێک و مه‌ترسیی تووشبوونه‌وه. ده‌توانیت ڕێنمایه‌کان لێره ببینیت.
بۆ هه‌موو که‌سێک که بۆ فینله‌ندا دێت ڕێنمایی و ڕێکار هه‌ن که له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندورستیه‌وه دراون.
له خزمه‌تی فینێنتریدا ڕێنمایی تاکه‌که‌سی پێت ده‌درێن که ده‌بێت چی به‌یت.
ئه‌گه‌ر هاتنت بۆ ناو وڵات پێویستی به تێستی کۆرۆنات هه‌بێت، ڕێنمایی پێت ده‌درێت که ده‌توانیت چۆن کاتێک بۆ تێستی به خۆرایی بگریت.
بڕۆ بۆ ناو خزمه‌تی فینێنتری و زانیاریه‌کانت بنووسه به‌رله گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ فینله‌ندا. به پیشاندانی کورتهڕاپۆرتی فینێنتری له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌که‌ت، هاتنت بۆ ناو وڵات ئاسانتر ده‌که‌یت!
ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی تێسته‌که له فینله‌ندا پۆزیتیڤ بێت، کارمه‌ندێکی ته‌ندورستیی شاره‌که‌ی که لێیت ته‌له‌فۆن بۆت ده‌کات و ڕێنمایه‌کانی پێویست پێت ده‌ڵێت.
خزمه‌تی فینێنتری بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که بۆ فینله‌ندا دێن و له تێستی به‌رێگای ئه‌وه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌ی تێستی کۆرۆنا نادرێت. به‌رله گه‌شتکردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانیت کاتێک له نه‌خۆشخانه‌یێکی تایبه‌تی بگریت و له‌وێ داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی تێستی کۆرۆنا بکه‌ت.
به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌نجامی نێگاتیڤی تێستی کۆرۆنا، که له‌لایه‌ن نهخۆشخانهیهکان هوس، کومسۆتێ، ئێکسۆتێ پۆهیۆیس-پۆهیانماوه ئه‌نجام دراون، ده‌کرێت به زمانی ئینگلیزی له‌م ماڵپه‌ڕه‌وه کۆپی بکرێت Koronatietoni.fi خزمه‌ته‌کانه بۆ هاوڵاتیانی فینله‌ندایه و پێویسته که به ژماره‌ی بانک یان ناسنامه‌ی مۆبایل خۆت بناسینیتهوه.
کاته‌کانی پشکنینه‌وه له سه‌ر فینێنتری بۆ ۷ ڕۆژ به پێشوه‌ختی زیاد ده‌کرێن، واته ده‌توانین کاتێک به‌لای زۆره‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک به پێشوه‌ختی بگریت.
به‌ڵێ، تێستی ڤایر‌وسی کۆرۆنا که به ڕێگای خزمه‌تی فینێنتری له فینله‌ندا گیراوه به خۆراییه؟
شوێنی تێستی کۆرۆنای فینێنتری له زۆر شوێنی فینله‌ندا هه‌ن. به‌ڵام باشه بزانیت که شوێنی تێستی کۆرۆنای فینێنتری له هه‌موو شارۆچکه‌یه‌ک نیه. له خزمه‌تی فینێنتریدا ڕێنمایی پێت ده‌درێت که ده‌بێت چۆن بکه‌یت.