تێستی ڤایروسی کۆرۆنا

تێستی ڤایروسی کۆرۆنا له‌ فینله‌ندا

ئارمانجی تێستی ڤایروسی کۆرۆنا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێگا له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا بگرێت و ڕێنمایی بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردن بدات.

ده‌توانیت له‌ فینله‌ندا به‌ ڕێگای خزمه‌تی فینێنتری کات بۆ تێسته‌که‌ بگریت. تێستی کۆرۆنا بۆ که‌سان بۆ ناو فینله‌ندا دێن به‌خۆراییه‌. کاتی تێست ده‌کرێت به‌لای زۆره‌وه‌ بۆ ۷ ڕۆژ به‌ پێشوه‌ختی بگیرێت.

بۆ نموونه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری هێلسینکی ٥۰ شوێنی تێستی کۆرۆنا هه‌ن. له‌ فڕگه‌ی هێلسینکی-ڤانتاش تێستگه‌یێکی کۆرۆنا هه‌یه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ که‌ به‌ فڕۆکه‌ دێن و ده‌بێت یه‌کسه‌ر دوای هاتنه‌وه‌ی ناو وڵات بۆ تێست بڕۆن.

پشکنینی کۆرۆنا به‌ چۆکڵه‌یێک ده‌گیرێت له‌ لووت یان له‌ قورگه‌وه‌.

ئه‌نجامه‌کانی تێستی کۆرۆنا له‌ماوه‌ی ۲٤ کاتژمێردا به‌ ته‌له‌فۆن بۆت دێت.

  • ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی تێسته‌که‌ له‌ فینله‌ندا پۆزیتیڤ بێت، کارمه‌ندێکی ته‌ندورستیی شاره‌که‌ی که‌ لێیت ته‌له‌فۆن بۆت ده‌کات و ڕێنمایه‌کانی پێویست پێت ده‌ڵێت.

که‌ره‌نتینی فه‌رمی

بڕیاری که‌ره‌نتینی فه‌رمی له‌لایه‌ن بژیشکی په‌تاوه‌ ده‌درێت. بژیشکی په‌تا ده‌توانێت بڕیاری که‌ره‌نتین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ بدات که‌ مه‌ترسیی تووشبوونه‌وه‌یان هه‌بووه‌. کاتی که‌ره‌نتین به‌ شێوه‌یێکی گشتی ۱٤ ڕۆژه‌. که‌ره‌نتینی فه‌رمی به‌ تێستی کۆرۆنا کورتتر ناکرێت.  سه‌باره‌ت به‌ که‌ره‌نتینی خۆبه‌خشانه‌ لێره‌ بخوێنه‌وه.

جیاکردنه‌وه

مه‌به‌ست له‌ جیاکردنه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌سی نه‌خۆش له‌ که‌سانی دیکه‌ جیا ده‌کرێته‌وه‌. ئارمانج ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌سانی دیکه‌ تووشی نه‌خۆشیه‌که‌ نه‌بن. که‌سی جیاکراو ده‌کرێت له‌نه‌خۆشخانه‌ یان له‌ماڵ بێت.