مه‌رجه‌کانی به‌کارهێنانی خزمه‌تی فینێنتری (۱/٦/۲۰۲۱/نوێکرایه‌وه)
۱ سه‌پاندنی مه‌رجه‌کانی به‌کارهێنان
مه‌رجی به‌کارهێنانی خزمه‌تی فینێنتری (له‌مه‌و به‌دواوه ”خزمه‌ت”) که ده‌زگای نه‌خۆشخانه‌کانی شاری هێلسینکی و هه‌رێمی ئووسیما (له‌مه‌وبه‌دواوه ”هوس”) ده‌ریهێناوه ئه‌وه که کاتێک به‌کارهێنه‌ر (له‌مه‌و به‌دواوه ”به‌کارهێنه‌ر”) خۆی تۆمار ده‌کات مه‌رجه‌کان قه‌بووڵ ده‌کات و پابه‌ندیان ده‌بێت. به‌رله ده‌ستپێکردنی به‌کارهێنانه‌وه ده‌بێت به‌کارهێنه‌ر ئه‌و مه‌رجانه باش بخوێنێته‌وه.
۲ قه‌بووڵکردنی مه‌رجه‌کانی به‌کارهێنان و خۆتۆمارکردنه‌وه
به‌کارهێنه‌ر به خۆتۆمارکردنه‌وه له‌سه‌ر خمزهتهکه مه‌رجه‌کانی به‌کارهێنان قه‌بووڵ ده‌کات. هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت خۆی له‌سه‌ر خزمه‌ته‌که تۆمار بکات. خزمه‌ته‌که تاکه‌که‌سیه وێڕای ئه‌وه‌ش که به‌کارهێنه‌ر بۆی هه‌یه کاتی پشکنینه‌وه بۆ ئه‌ندامه-کانی خێزانه‌که‌ی خۆیش بگرێت.
به‌کارهێنه‌ری که ژماره‌ی تاکه‌که‌سیی فینله‌ندیی هه‌بێت
به‌کارهێنه‌ر پێویسته به ناو و ژماره تاکه‌که‌سیه‌که‌ی خۆی تۆمار بکات. تۆمارکردنه‌وه په‌سه‌ند ده‌کرێت به ناردنی په‌یامێک که کۆدی په‌سه‌ندکردنه‌وه تیایه. به‌کارهێنه‌ر له کاتی تۆمارکردنهوهدا بۆخۆی پاسوۆردێک هه‌ڵده‌بژێرێت. دوای خۆتۆمارکردنه‌وه به‌کارهێنه‌ر ده‌توانێت به پاسوۆرده‌که بۆناو خزمه‌ته‌که بڕۆت. خزمه‌ته‌که پێناسه‌یێکی کاتی بۆ به-کارهێنهرهکه ده‌دات یان هاوڵاتیه‌کانی فینله‌ندا ده‌توانن ژماره‌ی تاکه‌که‌سیی خۆیان به‌کار بێنن.
به‌کارهێنه‌ری که ژماره‌ی تاکه‌که‌سیی فینله‌ندیی نه‌بێت
له ماوه‌ی گرتنی کاتێکدا به‌کارهێنه‌ره‌که ده‌بێت به ناو و زانیاریه تاکه‌که‌سیه‌کانی خۆی له‌سه‌ر خزمه‌ته‌که خۆی تۆمار بکات. له کاتی تۆماکردنهوهدا بۆ به‌کارهێنه‌ره‌که ژماره‌یه‌کی تاکه‌که‌سی دورست ده‌کرێت که هه‌میشه بۆ چوونه‌وه ناو خزمه‌ته‌که به‌کاردێت. له کاتی خۆتۆماکردنهوهدا زانیاریه تاکه‌که‌سیه‌کان و ژماره تاکه‌که‌سیه‌که‌ی کاتی له‌سه‌ر خزمه‌ته‌که تۆمار ده‌کرێن. خۆتۆماکردنهوه به ناردنی کۆدێک بۆ سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌که‌ت په‌سه‌ند ده‌کرێت. به‌کارهێنه‌ر وشه‌یه‌کی نهێنی له کاتی خۆتۆماکرد-ندا ده‌نووسێت. دوای خۆتۆماکردنهوه به‌کارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌و و_سه‌یه بۆ ناو خزمه‌ته‌که بڕۆت. هه‌روه‌ها هه‌ر جارێک له کاتی چوونهوهناودا وشه‌یه‌کی نهێنیی یه‌کجاری به ته‌له‌فۆن دێت. پاسوۆرده‌که‌ی چوونهوهناو خزمه‌ته‌که بۆ هه‌موو که‌سێک تایبه‌تیه.
به‌کارهێنه‌ر پێویسته پاسوۆرده‌که و ژماره‌ی کاتیی که خزمه‌ته‌که پێی داوه باش هه‌ڵگرێت. به‌کارهێنه‌ر نابێت ئه‌و پاسوۆر-ده یان پێناسه‌یه به که‌سانی دیکه بدات ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه مافیان نه‌بێت له‌سه‌ر ناوی به‌کارهێنه‌ره‌که بۆ ناو خزمه‌ته‌که بڕۆن. ته‌نیا به‌کارهێنه‌ر به‌رپرسیاره له خزمهتهکهدا له ژماره‌که‌ی ئه‌و به‌کارهێنه‌ره. به‌کارهێنه‌ر پێویسته یه‌کسه‌ر به ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ر ڕابگه‌یێنێت ئه‌گه‌ر زانیاریه‌کانی بۆ چوونهوهناو خزمه‌ته‌که ون بووبن.
به‌کارهێنه‌ری که کارمه‌ندێک کات بۆی ده‌گرێت و داوای پشکنینه‌وه ده‌کات
ئه‌گه‌ر به‌کارهێنه‌رێک به‌خۆی نه‌توانێت خزمه‌تی فینێنتری به‌کاربێنێت، ده‌کرێت له ڕاوێژگه‌ی بازگه‌ی سینۆر کارمه‌ندێک زانی-ئاریه‌کانی ئه‌و به‌کارهێنه‌ره بۆی له‌سه‌ر خزمه‌ته‌که پڕی بکاته‌وه و داوای پشکنینه‌وه و/یان ژماره تاکهکهسیهکی کاتی بۆی بکات، یاخود کاتێک بۆ به‌کارهێنه‌ره‌که بکرێت له‌سه‌ر ناوی ئه‌و که‌سه بۆ پشکنینگهیهکی ده‌ره‌وه‌ی بازگه‌ی سنۆر بۆ نموونه به مه‌به‌ستی پشکنینه‌وه‌ی ڤایر‌وسی کۆرۆنا له ماوه‌ی ۷۲ کاتژمێردا له‌و شاره که لێی ده‌مێنێت.
کاتێک که کارمه‌ندێک له‌سه‌ر ناوی به‌کارهێنه‌رێک زانیاریه‌کان له‌سه‌ر خزمه‌تی فینێنتری ده‌نووسێت، پێویسته به به‌کار-هێنه‌ره‌که بڵێت که ئارمانجی نووسینی زانیاریه‌کان چیه. به‌کارهێنه‌ره‌که دوای ئاگادارکرنه‌وه‌ی کارمه‌نده‌که ده‌بێت ئه‌و زانیاریانه قه‌بووڵ بکات و تۆمار بکات.
۳ مافی به‌کارهێنانی خزمه‌ته‌که
ته‌نیا که‌سێک که خۆی تۆمار کردبێت له‌سه‌ر خزمه‌ته‌که مافی به‌کارهێنانی هه‌یه و ته‌نیا مافی به‌کارهێنانی ژماره‌که‌ی خۆی. خزمه‌ته‌که ته‌نیا بۆ که‌سانی ته‌مه‌نیان ۱٦ یان زیاتره.
به‌کارهێنانی خزمه‌ته‌که به خۆراییه. ئه‌گه‌ر به‌کارهێنه‌ر کاتێک بگرێت بۆ پشکنینی ڤارائا کۆڤید-۱۹ له‌سه‌ر خزمه‌ته‌که له‌و بنکه‌یانه که له خزمه‌ته‌کاندا هه‌ن، پشکنینه‌وه، شیکردنه‌وه و ئه‌نجامدانه‌وه بۆ به‌کارهێنه‌ره‌که به خۆراییه.
به‌کارهێنه‌ر ههتهنیا به‌رپرسیاره له به‌کارهێنانی به‌پێی مه‌رجه‌کانی به‌کارهێنان. به‌کارهێنه‌ر پێویسته یه‌کسه‌ر هوس ئاگا-دار بکاته‌وه ئه‌گه‌ر گومانی له‌وه هه‌بێت که که‌سێکی دیکه ژماره‌که‌ی له‌سه‌ر خزمه‌ته‌که به‌کار دێنێت به‌بێ ڕزامهندیی خۆی، ئه‌گینا خۆی به‌رپرسیاره له مه‌رجه‌کانی به‌کارهێنانه‌وه.
٤ مه‌به‌ستی خزمه‌ته‌که و به‌کارهێنانه‌وه‌ی
خزمه‌ته‌که بۆ ئاگادارکردن، ڕێنماییدانی به‌کارهێنه‌ر و گرتنی کاتێک بۆ پشکنینی کۆڤید-۱۹ئه له‌و فراوانیهدا که به خزمه‌ته‌که مومکینه. خزمه‌ته‌که هه‌ندێک زانیاریی گرینگ بۆ به‌کارهێنه‌ر سه‌باره‌ت به کۆڤید-۱۹ ده‌دات و هه‌روه‌ها ڕێنمایه‌کانی حوکوومی و خزمهتگهکانی هه‌رێمیی پشکنینی کۆرۆنا تیا هه‌ن.
له تێستی ڤایر‌وسی کۆرۆنا که به ڕێگای خزمهتهکهوه گیرابێت هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ڤایر‌وسی کۆرۆنا نادرێت.
ته‌نیا هوس مافی هه‌یه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات که ناوه‌ڕۆکی خزمه‌ته‌که بۆ به‌کارهێنه‌ران چه‌ند و چۆن ده‌بێت. به خزمه‌ته-که به‌کارهێنه‌ر ده‌توانێت ڕێنمایی گونجاو بدۆزێت کاتێک که بۆ فینله‌ندا دێت و ده‌توانێت بزانێت که چۆن پشکنینه‌وه ده‌کرێت له فینله‌ندا و کاتێک بگرێت له خزمهتگهکانی سه‌ر سنۆر بۆ پشکنینی کۆڤید-۱۹ یه‌کسه‌ر دوای هاتنه‌وه‌ی بۆ ناو وڵات و/یان له شاره‌که‌ی خۆی له فینله‌ندا. خزمه‌ته‌که بۆ به‌کارهێنه‌ر په‌یامێکی ته‌له‌فۆنی ده‌نێرێت سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندکردنی کاتی پشکنینه‌وه و هه‌روه‌ها ڕێنمایی ده‌دات که ئه‌نجامی پشنینهوه له زۆرینه‌ی حاڵه‌تدا له ماوه‌ی ۲٤ کاتژمێردا دیار ده‌بێت.
خزمه‌ته‌که بۆ ئه‌وه نیه که جێگای پشکنینه‌کانی پبژیشکی بگرێت و بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی بارودۆخی ته‌ندورستی نیه و ئه‌وه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری ته‌ندورستیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. ته‌نیا به‌کارهێنه‌ره‌که به‌رپرسیاره له بارودۆخی خۆی ته‌ندورستی کاتێک خزمه‌ته‌که به‌کاردێنێت. کاتێک به‌کارهێنه‌ر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات که ئایا بۆلای پزیشک بڕۆت یان نا، ته‌نیا خۆی به‌رپرسیاره. به‌کارهێنه‌رن ده‌بێت هه‌میشه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بژیشک بکات سه‌باره‌ت به ته‌ندورستی یان چاره‌کردنی نهخۆشیهکا-نی و داوای یارمه‌تی بکات بۆ نه‌خۆشی، برین یان ده‌ردێکی دیکه.
له کاتی به‌کارهێنانی خزمه‌ته‌که به‌کارهێنه‌ر ئاگادار ده‌کرێت له یاسای په‌تا (۱۲۲۷/۲۰۱٦) و ڕێکاره‌کانی ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی تێسته‌که‌ی به‌کارهێنه‌ره‌که پۆزیتیڤ بێت. ئه‌گه‌ر به‌کارهێنه‌ر تێسته‌که‌ی ئازموونهخانهیی کۆڤید-۱۹ پۆزیتیڤ بێت، شاره‌که‌ت به-کارهێنهرهکه به‌پێی یاسای په‌تای فینله‌ندا (۱۲۲۷/۲۰۱٦) ده‌ست ده‌کات به پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که. خزمه‌ته‌که به ئۆتۆ-مۆتیکی زانیاریه‌کان بۆ تۆماره‌کانی دیکه نه‌قڵ ناکات، بۆ نموونه نادات به تۆماره‌کانی نه‌خۆشخانه‌کانی دیکه یان تۆماره‌کانی شاره‌وانیه‌کان. بۆ ئاگاداری، تۆماری زانیاریه‌کانی تاکه‌که‌سیی فینێنتری دابه‌ش کراوه له‌سه‌ر دوو به‌ش: چاره‌کردنی نه‌خۆش (پشکنینه‌وه و گرتنی کاتی پشکنینه‌وه) که له‌سه‌ر بنه‌مای تۆماری نه‌خۆشین و هه‌روه‌ها تۆماری پێداچوونه‌وه‌ی پێکه‌وتنی په‌تا که له هه‌ندێک حاڵه‌تدا ئه‌نجام ده‌درێت. له نێوان ئه‌و هه‌ردوو تۆمارانه‌دا زانیاریه‌کان ڕاده‌گوێزرێن له بۆ نموونه بۆ ئه‌و دامودهزگهیانه که به‌پرسیارن له ئه‌نجامدانی پشکنینه‌کان و شاره‌زاکانی بواری پێداچوونه‌وه‌ی په‌تا.
به‌کارهێنه‌ر به‌رپرسیاره له‌و زانیاریانه که داون به خزمه‌ته‌که و پابه‌نده یه‌کسه‌ر هوس ئاگادار بکات ئه‌گه‌ر پێی وای بێت که زانیاریه‌کانی له تۆماره‌که‌دا هه‌ڵه‌ن یان که‌موکوڕیان تیایه.
به‌کارهێنه‌ر به‌ڵێن ده‌دات و به‌رپرسیاره له‌وه که به ڕێگای خزمهتهکهوه هیچ شتێکی نایاسایی ناکات یان به‌ڵگه‌نامه‌یێکی ناڕه‌وا نانێرێت. به‌کارهێنه‌ر ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ بدات دڵنیا بێت که له به‌ڵگه‌کاندا هیچ ڤایروسێک یان شتێکی دیکه‌ی به‌زیان نیه.
٥ ناوه‌ڕۆکی خزمه‌ته‌که و خزمه‌ته‌کانی لایه‌نه‌کانی سێیه‌م
له خزمهتهکهدا هه‌روه‌ها هه‌ندێک پێبه‌سته و لینکی خزمه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ش هه‌ن و زانیاریه‌کانی لایه‌نی سێیه‌میش پێشکه‌ش ده‌کرێن. زانیاریی سه‌باره‌ت به په‌تا له خزمهتهکهدا بڵاو ده‌کرێته‌وه و ڕێنمایی ده‌درێت بۆ گه‌یشتن به ماڵپه‌ڕه‌کانی حوکوومی سه‌باره‌ت به په‌تا. هوس به‌رپرسیار نیه له ناوه‌ڕۆکی خزمه‌ته‌کانی ده‌زگاکانی دیکه به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات دڵنیا بێت که زانیاریه‌کان ڕاستن.
کاتێک به‌کارهێنه‌ر بۆ پشکنینی کۆڤید-۱۹ کاتێک ده‌گرێت، خزمهکهته ناو و ژماره‌ی تاکه‌که‌سی یان ژماره‌ی کاتی و هه‌روه‌ها ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی به‌کارهێنه‌ر بۆ کارمه‌نده‌کانی ته‌ندورستی ده‌ده‌ن که له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی هوس یان هه‌رێمه‌که‌ی بهکارهێنهرهکهن و هاوپه‌یمانی ئه‌م کاره‌ن.
به‌کارهێنه‌ر ده‌توانێت خزمه‌ته‌کانی لایه‌نه‌کانی سێیه‌مینیش به‌کار بێنێت به ڕێگای خزمهتهکهوه یان به ڕێگای لینکه-کانی به‌ڵام له‌و بارودۆخه‌دا هوس به‌شێک نیه له په‌یمانه‌که‌ی نێوان به‌کارهێنه‌ر و لایه‌نه سێیهمینهکاندا و به‌رپرسیار نیه له خزمه‌ته‌کان یان زانیاریه‌کانی که‌و لایانه پێشکه‌ش ده‌که‌ن و ئه‌و کارانه‌ی که ئه‌وان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
٦ به‌کارهێنانی زانیاریه‌کانی تاکه‌که‌سی و زانیاریه‌کانی دیکه
له خزمهتهکهدا هه‌ندێک زانیاریی تاکه‌که‌سیی نهێنی تۆمار ده‌کرێن. زانیاریه‌کان بریتین له ژماره‌ی تاکه‌که‌سی یان ژماره‌ی تاکه‌که‌سیی کاتی، ناو و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن، وڵاتی سه‌رچاوه، بازگه‌ی سنۆر، ڕۆژ و کاتی گه‌یشتنه‌وه، شێوه‌ی گه‌شتکردن و وردکرد-نه‌وه‌ی، بۆ نموونه ژماره‌ی فڕینه‌وه، شار و ناونیشانەکەی لێمانه‌وه، شاری خۆی و ناونیشانه‌که‌ی، ئایا نیشانه‌ی کۆڤید-۱۹ی هه‌یه، ئایا له‌گه‌ڵ که‌سێکی ئه‌وها بووه که به دڵنیاییه‌وه کۆرۆنای هه‌بووه، ئایا به‌ڵگه‌نامه‌ی تێستی نێگاتیڤی له وڵاتی سه‌رچاوه‌وه هێناوهتی و ئایا به‌خۆی تووشی نه‌خۆشیی ڤایر‌وسی کۆرۆنا بووه. ناو و شاری که‌سی که له‌سه‌ر ناوی که‌سێکی دیکه زانیاریه‌کان دهنووسێتیش تۆمار ده‌کرێت. به‌کارهێنه‌ر به‌خۆی ده‌توانێت زانیاریه‌کانی زیاتریش له‌سه‌ر خزمه‌ته‌که تۆمار بکات. به‌کارهێنه‌ر به‌خۆی به‌رپرسیاره له ڕاستیی زانیاریه‌کانی که ده‌نووسێت.
له خزمهتهکهدا زانیاریه‌کان ته‌نیا به به‌کارهێنه‌ر و به‌و کارمه‌ندان پیشان ده‌درێن که له بنکه‌ی پشکنینی کۆڤید-۱۹ کار ده‌که‌ن و شاره‌زای تهندورستین و هه‌روه‌ها بۆ شاره‌زاکانی یه‌که‌ی په‌تای شاره‌وانیه‌که‌ی به‌کارهێنه‌ره‌که ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی کۆ-ڤید-۱۹ پۆزیتیڤ بێت.
له خزمه‌تی فینێنتریدا زانیاریه‌کانی تاکه‌که‌سی به دوو مه‌به‌ست به‌کار ده‌هێنرێن:
- چاره‌کرنی نه‌خۆشی (تۆماری نه‌خۆشی)
پشتکنینهوه جۆرێک له چاره‌سه‌رکرنی نه‌خۆشیه، و بۆ ئه‌نجامدانی پشکنینه‌وه (بۆ نموونه کاتگرتن) زانیاریه‌کانی نه‌خۆشی به‌کار ده‌هێنرێن. ئه‌و زانیاریانه سه‌ربه تۆماری نه‌خۆشیی ده‌زگای تهندورستین که نه‌خۆشیه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمار ئه‌و بنکه‌ی تهندورستییه که پشکنینه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه ده‌کرێت. به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماره‌که هه‌میشه ئه‌و بنکه نیه که له کاتی هاتنه‌وه‌ی بۆ ناو وڵات‌دا پشکنینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. - پێداچوونه‌وه‌ی تووشبوونه‌وه (تۆماری یه‌کجاری)
پێداچوونه‌وه‌ی تووشبوونه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای په‌تا ئه‌نجام ده‌درێت که به‌پێی برگه‌ی ۳۹ی ئه‌و یاسایه ده‌کرێت زانیاری سه‌باره‌ت به تووشبوووهکانی په‌تا کۆ بکرێته‌وه. کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه له‌لایه‌ن ئه‌و نه‌خوشخانه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت که به‌رپرسیاره له پێداچوونه‌وه‌ی تووشبوونه‌وه.
به‌رپرسیاری تۆماره‌که ئه‌و نهخۆشخانیهیه که ئه‌و بازگه‌ی هاتنه‌وه‌ی ناو وڵات لێیه یان ئه‌و هه‌رێمه که که‌سێکی تو-ئوشبووی په‌تا بۆ ماوه‌یه‌ک له‌و ناوچه‌یه ماوه.
زانیاریه‌کانی تۆماری یه‌کجار به دوای که‌سێکی تووشبووی که له ناوچه‌یه‌که‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه ده‌چێت به ئۆتۆماتیکی ئه‌و زانیاریانه‌ش له نه‌خوشخانه‌یه‌ک بۆ نهخوشخانیهکی دیکه ده‌ڕۆن.
ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ش زانیاریه‌کانی پێویست پێشکه‌ش ده‌که‌ن به شاره‌وانیه‌کان بۆ ئاگادارکرنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌ترسیی تووشبوونه‌وه له‌سه‌ریان هه‌یه.
هوس له فینێنتریدا خزم به‌کارهێنه‌ری زانیاریه‌کانی تاکه‌که‌سیه بێجگه له‌و زانیاریانه که له تۆماره‌کانی هوسدا هه‌ن.
خزمه‌ته‌کانی لایه‌نه‌کانی سێیه‌مین و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینته‌رنه‌ت خاوه‌نی پره‌نسیپه‌کانی پاراستنی زانیاریی خۆیانن. هوس به‌رپرسیار نیه له ماڵپه‌ڕه‌کان و خزمه‌ته‌کانی لایه‌نه‌کانی سێیه‌مین.
۷ مافی مانه‌ویی خزمه‌ته‌که
هوس یان لایه‌نێکی سێیه‌مین مافی مانه‌ویی هه‌موو ناوه‌ڕۆکی خزمهتهکهن، شێوازی دیزاینه‌که‌ی و به‌ڵگه‌نامه‌کانی خزمه‌ته‌که. به‌کارهێنه‌ر مافی هه‌یه زانیاریه‌کانی سه‌باره‌ت به‌خۆی چاپ بکات یان قه‌ید بکات ته‌نیا به مه‌به‌ستی به‌کار-هێنانی تاکه‌که‌سی. ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌که به‌پێی یاسای مافی دانه‌ر (٤۰٤/۱۹٦۱) ئاماژه پێی بکرێت، ده‌بێت سه‌رچاوه‌که هه‌میشه ڕابگه‌یێندرێت. نابێت مارکه‌کانی له خزمهتهکهدا کۆپی بکرێن، بڵاو بکرێنه‌وه یان چاپ بکرێن به‌بێ مۆڵه‌تی نووسراوی هوس.
۸ بهسنۆرکردنی به‌رپرسیاری
هوس خزمه‌ته‌که پێشکه‌ش ده‌کات ”به‌و شێوه‌یه‌که که هه‌یه” و ”به‌و شێوه‌یه که به‌رده‌سته”. هوس به‌رپرسیار نیه له‌وه که خزمه-ته‌که هه‌میشه ده‌کرێت به‌کار بهێنرێت و هه‌ڵه‌ی تیا نه‌بێت. هوس گه‌ره‌نتیی به‌رده‌ستی و بێهه‌ڵه‌یی خزمه‌ته‌که نادات. هوس به‌رپرسیار نیه ناوه‌ڕۆکی به به‌کارهێنه‌ره‌که یان لایه‌نێکی دیکه پێشکه‌ش بکرێت، ڕه‌نگه له زانیاریه‌کانی لایه‌نی سێیه‌میندا هه‌ڵه هه‌بێت، که‌موکوڕی یان دره‌نگبوونه‌وه. به‌کارهێنه‌ر له‌وه به‌رپرسیاره که ئینتهرنهتهکهی باش کار بکات و ئاماده‌کاریی هه‌بێت بۆ به‌کارهێنانی خزمه‌ته‌که. به‌کارهێنه‌ر هه‌روه‌ها به‌رپرسیاره له کارکردنه‌وه و سه‌لامه‌تیی به‌رنامه‌کان و ئام-رازه‌کانی که به‌کار دێنێت.
خزمهتهکهئا بۆ ئه‌وه نیه که کارمه‌نده‌کانی دیکه‌ی ته‌ندورستی خزمه‌ته‌که به‌کار بێنن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ته‌ن-دورستی و هوس به‌رپرسیاریش نیه له‌و زانیاریانه که به‌کارهێنه‌ر داون و له‌و شتانه‌ش که به‌کارهێنه‌ر به‌پێی زانیاریه‌کانی خزمه‌ته‌که شتێک بکات ئه‌گه‌ر یاسا به شێوه‌یێکی دیکه نهفهرمێت.
به‌رپرسیاریی هوس ته‌نیا ئه‌وه‌یه که به‌پێی یاسا بۆی دانراوه. هوس یان به‌کارهێنه‌ر به‌رپرسیار نیه له‌و شتانه که له ده‌ره-وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانن به‌هۆی هۆکار یان بارودۆخێکی نائاسایی یان چاوه‌ڕوانی نه‌کراو که به‌و هۆیه‌وه نه‌یانتوانیبێت ئه‌رکه‌کانی خۆیان به‌دی بێنن.
هوس مافی هه‌یه سه‌باره‌ت به بارودۆخی بێچاره‌یی له‌سه‌ر خزمه‌ته‌که، له مالپه‌ڕه‌که‌ی خۆی یان به ڕێگای ماڵپه‌ڕه‌کانی کار-به‌ده‌ستان یان نه‌خۆشخانه‌کان ڕابگه‌یێنێت.
۹ به‌تاڵکردنی خزمه‌ته‌که
به‌کارهێنه‌ر مافی هه‌یه به ڕێگای خزمه‌ته‌که واز بێنێت له پشکنینی کۆڤید-۱۹ به ناردنی په‌یامی به‌تاڵکردنه‌وه که بۆی هاتووه به‌لای که‌مه‌وه ۳ کاتژمێر به‌رله کاتی پشکنینه‌وه. زانیاریه‌کانی به‌کارهێنه‌ری خزمه‌ته‌که سڕ ناکرێنه‌وه کاتێک که به‌کارهێنه‌ر کاتێکی پشکنینه‌وه بۆخۆی گرتبێت، به‌ڵکۆ زانیاریه‌کان سه‌باره‌ت به به‌کارهێنه‌ره به‌پێی یاسای ته‌ندورستیی فینله‌ندا (یاسای ته‌ندورستی ۱۳۲٦/۲۰۱۰) له تۆماره‌کاندا قه‌ید کراو ده‌مێنن.
هوس مافی هه‌یه بههۆیێکی ڕه‌وا واز له قه‌یده‌که‌ی به‌کارهێنه‌ره‌که بێنێت له خزمهتهکهدا ئه‌گه‌ر به‌هۆی خزمه‌ته‌که زیان بۆ هوس، بۆ به‌کارهێنه‌ره‌که یان بۆ لایه‌نێکی سێیه‌مین دورست ببێت یاخود به‌کارهێنه‌ره‌که دژبه مه‌رجه‌کان خزمه‌ته‌که به‌کاری هێنابێت.
هوس مافی هه‌یه کۆتایی به خزمه‌ته‌که بێنێت کاتێک که کاربه‌ده‌ستان بڕیاری کۆتاییپێهاتنی په‌تای ڤایر‌وسی کۆرۆنا بده‌ن. کاتێک که خزمه‌ته‌که کۆتایی پێ بهێنرێت، زانیاریه‌کانی به‌کارهێنه‌ره‌کان ئه‌گه‌ر پێویست بێت بۆ تۆمارێکی دیکه ڕاده‌گ-وێزرێن. ته‌نیا زانیاریه‌کانی زه‌رووری ده‌پارێزرێت و ئه‌وانی دیکه دهسڕێنرێن و به‌پێی یاسای فینله‌ندا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵیان ده‌کرێت. زانیاریه‌کانی ناپێویست لاده‌برێن. کاتێک که کۆتایی به خزمه‌ته‌که بێت، ئیتر زانیاریه‌کان له‌به‌ر ده‌ستی به‌کارهێنه‌ر نامێنن.
۱۰ یاسای سه‌پاندنه‌وه و دادگا
له‌م مه‌رجانه‌دا یاسای فینله‌ندا ده‌سه‌پێندرێت. ئه‌گه‌ر ناکۆکی به‌هۆی مه‌رجه‌کانی به‌کارهێنانه‌وه په‌یدا ببێت هه‌وڵ ده‌درێت به ڕێگای لێدوانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ناکۆکیه‌کان ڕێکه‌وتنه‌وه نه‌کرێت، ده‌کرێت بابه‌ته‌که بیبات بۆ دادگای هێلسینکی یان دادگای ئه‌و هه‌رێمه‌ی فینله‌ندا که به‌کارهێنه‌ره‌که‌ی خزمه‌ته‌که ماڵی لێیه یان لێی نیشته‌جێ بووه.
۱۱ کوکیه‌کان و به‌رنامه‌کانی له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا به‌کار ده‌هێنرێن
به گشتی سه‌باره‌ت به کوکیهکانی خزمه‌ته‌که
له خزمه‌تی فینێنتریدا کوکی به‌کار ده‌هێنرێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ر. هیچ زانیاریه‌کانی تاکه‌که‌سی له‌سه‌ر کوکیهکانی ته‌کنیکی تۆمار ناکرێت. کوکیه‌کان به‌کار ده‌هێنرێن بۆ باشترکردنی به‌کارهێنانی خزمه‌ته‌که له‌لایه‌ن به‌کارهێنه‌رانه‌وه و به مه‌به‌ستی تۆمارکردنی ئاماره‌کانی به‌کارهێنان.
به‌کارهێنه‌ر ده‌توانێت ڕێگا به کوکیه‌کان نه‌دات ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێت. به‌ڵام به‌کارهێنانی ماڵپه‌ڕه‌که به‌بێ کوکی ڕه‌نگه کا-ریگهریی له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌کارهێنانی ماڵپه‌ڕه‌که هه‌بێت.
Microsoft Azure App Insights
به‌رنامه‌ی مایکرۆسۆفت ئازور ئه‌پپ ئینسایتس له پێداچوونه‌وه و ڕاپۆرتکردندا به‌کار دێت. ئه‌گه‌ر له خزمهتهکهدا له قۆناخێکدا هه‌ڵه‌یێک ببێت، به‌پێی زانیاریه‌کانی پێداچوونه‌وه لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێت که هه‌ڵه‌یه‌که له کوێوه هاتووه.